کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە پارێزەری کوردستانە

12:52 - 22 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە شار و گوندەکان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "سینگان"، ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە تەقەی خۆشییان کرد.

شەوی ڕابردوو لە گوندکانی "سینگان، کانێ سوورک، گەڕەکی ئەمیرئاباد"ی شنۆ، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لەسەر قەڵای سینگان و لەنێو گوندیشدا، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان هەڵ کرا. هاوکات تراکت و پۆستێر بە شێوەیەکی بەرین بڵاو کرایەوە.

لەو چالاکییانەدا دەسکەوتی کۆماری کوردستان لەلایەن قوتابییانی پێشەواوە هەڵ کرا.

لە قوتابخانە، شوێنە ئیدارییەکان و گەڕەکی "ئەمیرئاباد"یشدا چالاکیی تەبلیغی کراوە.

لە بۆکان، ڕێبوارانی دێموکرات لە گوندەکانی "برایم ئاباد، گۆێگجەلی، دیژبانیی بەنداوی نەورۆز، مشیرئاباد، جاده‌ی برایم ئباد بۆ گۆیگجەلی، جادەی شەهیدان شەهاب و هەژار و چۆمی مەجیدخان"، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.