کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار به بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، داوایان لە جاش و بەکرێگیراوانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کرد کە دەست لە خیانەت هەڵبگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمهرگهكانی شار له سهقزدا، وێڕای پهیامی پیرۆزبایی ٢٥ی گهلاوێژ، ساڵڕۆژی دامهزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هۆشدارییان به جاشهكان دا كه لهژێر چاوهدێریی پێشمهرگهكانی نێوشاردان و ئهگهر واز له جاشایهتی نههێنن، به سزای خۆیانیان دهگهیەنن.
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی گەلاوێژ، هاوکات پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان، ڕوو لە جاشەکانی ئەو شارە هۆشدارییان پێدان کە ئاگاداری هەموو هەڵسوکەوتە نەشیاوەکانیان بن و واز لە چاوساغی بۆ ڕێژیمی دژەکوردی پەت و سێدارە بێنن و پێیان ڕاگەیاندن کە ئەگەر دەست لەو کردەوە قێزەونانەیان هەڵنەگرن بە سزای خەیانەتەکانیان دەگەیەنن.
پێشمەرگەکانی شار بەردەوام هۆشداری بە بەکرێگیراون دەدەن کە دەست لە چاوساغی بۆ ڕێژیم هەڵبگرن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل.