کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی

12:40 - 31 جۆزەردان 2720

پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی شار لە بۆکان و تەرەغەی سەربەرزەوە بۆ پشتیوانی لە حیزبە خۆشەویستەکەیان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی "سەرکەوێ ڕاسان"، "شار پشتیوانی شاخە" و "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان بەرامبەر بە ڕێبازی حیزبەکەیان نیشان دا.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغیی ماندوونەناسانی دێموکرات تێیدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "شەهرەک فەرهەنگیان، مزگەوتی تەنعیم و شاخەکانی دەوروبەری شاری بۆکان".

هەروەها دوێنێ پێشمەرگە قارەمانانی شار لە گوندەکانی "پیروەلیی باغی"، "سریلاوا"، "ئاغەڵیان"، "دەوەشاری" و غەوسئاوا"ی سەر بە بۆکان  بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان بەتوندی مەحکووم کرد.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکانی شار ڕایانگەیاندبوو، بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی پێشمەرگەکانی شاخ دەکەین و بۆ ڕاماڵینی داگیرکەران شان بە شانی پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانمان چاوەڕێی فەرمانین.