قارەمانانی دێموکرات لە بۆکان چوونە سەر گڵکۆی شەهیدان و ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.
پێشمەرگەکانی شار لە گوندی ڕەحیم خانی بۆکان سەردانی گڵکۆی شەهیدانی هێزی ١١٠ی بەیانیان کرد و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدانی حیزب و گەل دووپات کردەوە.
هەر لەو چالاکییەدا بە دروشمی'' بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران''، '' بژی ڕاسان'' و ''بژی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی''، ئەمەگناسیی خۆیان بە نیشتمان و حیزبەکەیان نیشان دا.