کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان شیرینییان بڵاوکردەوە

16:52 - 27 بەفرانبار 2720

لە بەرەبەری هاتنی ٢ی ڕێبەندان ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پێشمەرگەکانی شار بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بەتایبەت پێشەوا " قازی محەممەد" دووپات کردەوە.

 ڕێزگرتن لە ٢ی ڕێبەندان و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لەو شارە لە حاڵێکدا بوو کە نێو شار بە تەواوەتی میلیتاریزە کرابوو.

ئەو شوێنانەی نێو شاری بۆکان کە ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرابوو، بریتیین لە:" سەیرانگای "کێوە ڕەش، ناڵەشکێنە، بەنداوی بۆکان" هەروەها لە نێو شاری بۆکان چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووه.