کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتیان مەحکووم کرد

13:22 - 30 جۆزەردان 2720

پێشمەرگەکانی شار لە چەند گوندێکی بۆکانەوە بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگەکانی شاخ و مەحکوومکردنی مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگە قارەمانانی شار لە گوندەکانی "پیروەلیی باغی"، "سریلاوا"، "ئاغەڵیان"، "دەوەشاری" و غەوسئاوا"ی سەر بە بۆکان  بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان بە توندی مەحکووم کرد.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکانی شار ڕایانگەیاندووە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی پێشمەرگەکان دەکەین و بۆ ڕاماڵینی داگیرکەران شان بە شانی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانمان چاوەڕێی فەرمانین.

پێشمەرگەگانی شار ئەو چالاکییەیان لە کاتێکدا بەڕێوە بردووە کە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هەموو شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان تەنیوە.