کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان جەولەیەکی سیاسییان بەڕێوە برد

12:54 - 30 خاکەلێوه 2720

لە بۆکان پێشمەرگەکانی شار لە جەولەیەکی سیاسیدا لە کوێستانەکانی ''تەختە هەواری گورگە'' چالاکییەکی سیاسییان ئەنجام دا.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکانی شار بە نووسینی دروشم، کێشانەوەی ئاڵای کوردستان و ڕێبەرانی شەهید و سەردانی گڵکۆی شەهیدان؛ پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە سەر گڵکۆی شەهید "ساڵح ئاغابەیگزاد" و چەندین شەهیدی دیکە کۆ بوونەوە.

ئەو شوێنەی ئە چالاکیی تێدا بەڕێوەچووە شوێنێکی سیاحەتییە و خەڵک بۆ گەشت و سەیران سەردانی ئەو شوێنە دەکەن

کوێستانی "تەختە هەواری گورگە'' هەڵکەوتوو لە نزیک ئاوایی گورگەیە کە ناوچەی گەورکایەتییە.

کاتی خۆی  ئەو شوێنە مەڵبەندی حیزب بووە و جێگای حەسانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.