پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغیدا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی بۆ جاریکتر پشتیوانیی شار لە شاخیان ڕاگەیاندووە و بە سەردانی گڵکۆی شەهیدان پەیمانی وەفادارایان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردوە.
ئەو شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکییان بەڕێوە بردووە بریتین لە: "تابلۆکانی سەر ڕێگای ئاواییەکانی سێڕێیانی ''قەرەکەند تا ئاواییەکانی قۆڵغەتەپە، باغچەی گەورە، سەرباغچە، ئاوایی تەرەغە، کێوی میرقاز، پاشبڵاغ، نۆبار، سەیداوا، عەیزکەند و بەشێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ئاواییەکانی چواردیوار و قادرئاوا و کۆکە''.
هەروەها پێشمەرگانی شار لە بۆکان سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدی فەرماندە ''محەممەد زەنگەنە'' لە ئاوایی ''قۆڵغەتەپە'' و شەهیدی فەرماندە ''مەحموود سولتانی'' لە ئاوایی ''عەزیزکەند''یان کرد و بە دانانی جامانە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەڵێنیان دا تا وەدیهاتنی ئامانجی پیرۆزی شەهیدانی حیزب وگەڵ دەست لە خەبات هەڵ ناگرن.