کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە

12:07 - 7 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لە دووتوێی پەیامێکدا لەگەڵ شەهیدانی حیزبی دێموکرات و بەتایبەت نوێترین شەهیدی حیزب پەیمان نوێ دەکەنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بۆ هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل، پەیامیکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

زۆر بەداخەوە بۆ شەهیدکرانی ڕۆڵەیەکی دیکەی گەلی کورد کە بە دەستی جەلادانی کۆماری ئاخوندی زۆر بێشەرمانە تیرباران کرا.

کۆماری دژەکوردی جەماران بە شەهیدکردنی لاوانی کورد پێی وایە دەتوانێت گەلی کورد چاوترسێن بکات و لە ڕێبازی شەهیدان کە ئامانجیان سەربەخۆیی یەکجاریی کوردستان بوو پاشگەزمان  بکاتەوە، بەپێچەوانەوە لە هەر دڵۆپێک خوێنی شەهید، هەزاران شۆڕەسواری ڕێگای ئازادی سەر هەڵ دەدات.

سڵاو لە ڕێگا و ڕێبازی شەهید "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، سڵاو لە تێگڕای شەهیدانی حیزب و گەل، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، سڵاو لە پێشمەرگەی کوردستان، سەرکەوێت ڕاسان.