کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان پشتیوانیی خۆیان لە پێشمەرگەکانی شاخ ڕاگەیاند

12:55 - 20 خەرمانان 2721

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان هێرشی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی "ئێرانـ"ـیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی مەحکووم کرد و ئەو پەیامەیان بە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دا کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.

پێشمەرگەکانی شار سەرەڕای مەحکوومکردنی بۆردمانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، پشتیوانیی خۆیان لە پێشمەرگەکانی شاخ دووپات کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئێوە لە شاخ و ئێمەش لە شار بە پشتبەستن بە یەکتر دوژمنی زۆردارمان لە گۆڕ دەخەیەن.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەست پێکردووە کە هەتا ئێستا ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانان بەردەوامە.