کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:07 - 5 جۆزەردان 2720

قارەمانانی دێموکرات لە بۆکان بە چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەووە.

ئەو شوێنانەی کە لە بۆکان چالاکییان تێدا کراوە بریتین لە: ''چۆمی مەجیدخان، کێوی قۆژاغڵوو لە نێوان گوندەکانی سەرچنار، قەرەگۆل و حاجی لەک''.

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بە هەڵ کردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نیشاندانی چەکی پڕ لە شانازی و بەرگری لە نەتەوە و نیشتمان، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، نیشان دا.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی و خۆیان بە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان زانیوە.