کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:49 - 18 رەشەمه 2719

پێشمەرگە قارەمانەکانی سنەی خوێناوی لە تاران، ناوەندی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، وەفاداریی خویان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

دوێنێ شەو کاتژمێر ١٠ لە تاران، لەسەر پردی ''چەمران''، ڕووبەڕووی بورجی میلاد، لەلایەن ڕێبوارانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات لە سەنگەری شار، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

 پێشمەرگە قارەمانەکانی شار ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵ کرد و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.