پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ژاوەرۆی سنە لە ساڵیادی شەهیدانی کۆساڵاندا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و یادکردنەوەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی کۆساڵان ئەمەگداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕ سەروەریی شەهیدان نیشان دا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.