دوای هێرشه تێرۆریستییهكهی ڕێژیم بۆ سهر بنكه و بارهگاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، پێشمهرگهكانی شار له دزەی مەرگەوەڕ پهیامێكیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاوێک بە پۆڵایینیی ورەی پێشمەرگە
ڕێژیمی پەت و سێدارە وادەزانێت کە بە کاری نامرۆڤانە دەتوانێت ورەی پێشمەرگە تێک بشکێنێت؛ بەڵام نازانێت کە پێشمەرگە لە ناوەکەی خۆیدا دیارە کە چەندە بەهێزە. نازانێت پێشمەرگە کەسێکە بەبێ بەرانبەر بۆ نیشتمانەکەی چەکی هەڵگرتووە.
ڕێژیمی پەت و سێدارە وادەزانێت پێشمەرگە تەنیا ئەو کەسەیە کە لە چیاکانی کوردستان چەک بە دەستە، نازانێت کە هەموو کوردستان هەر پێشمەرگەیە، تەنیا چاوەڕوانی فەرمانن.
ئێمە ئەندامانی "دزەی مەرگەوەڕ"، ئەم کارە نامرۆڤانەیەی ڕێژیم مەحکووم دەکەین و پێشمەرگەکانی شاخیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمەی شار، تا دوایین هەناسە پشتیوانتانین و تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانمان کە ئازادی کوردستانە دەست لە تێکۆشان بەرنادەین.
ئەندامانی دزەی مەرگەوەڕ
بژی پێشمەرگە
بژی حدکا
سەرکەوێت ڕاسان
ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩