کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنه لە پەیامێکدا پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی و پەیمانی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لەلایەن ئەندامان و پێشمەرگەکانی سنەی خوێناویی هەمیشە سەربەرز، وێڕای مەحکوومکردنی کارەساتە دڵتەزێن و نامرۆڤانەی ڕێژیمی کۆنەپەرست و دیکتاتۆری ئێران، وەکوو هاوخەمی و هاودڵی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و برینداربووانی ڕێگای ڕزگاریی گەل و نیشتمان بە دەستی ناپاکی چڵکاوخۆران و خوێنمژانی ڕێژیمی ئێران، دژایەتی و تووڕەیی خۆمان دەردەبڕین.
ئێمە ئەم کارەساتە نامرۆڤانە و دڵتەزێنە مەحکووم دەکەین و هەروەها هاوشان، یەکدڵ و یەکڕەنگ لەگەڵ هەموو خوشک براکانماندا ڕایدەگەیەنین هەتاکوو کوردێک مابێت کوردستان هەر زیندووە و ڕێگا و ڕێباز و ئامانجی سەرکردە شەهیدەکانمان و هەموو شەهیدانی کوردستان هەردەم زیندووە و بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندایە.
هەروەها پێیان دەسەلمێنین "ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان، نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان".
بژی کورد
بژی کوردستان
بژی حدکا