کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە سنە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە

11:55 - 27 خاکەلێوه 2721

پێشمەرگەکانی شار لە سنه بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە شاری سنەی سەربەرزەوە ڕایانگەیاندووە، بە مەبەستی ئەمەگناسی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بە تایبەتی شەهیدی نوێی حیزبەکەمان شەهید لوقمان مێهفەر ڕایدەگەیەنین کە هەتا دوایین هەناسەی ژیانمان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدە سەربەرزەکانمان دەمێنین.

هەروەها جەختیان کردووەتەوە: "هاوکات ئێمە لە سەنگەری شارەوە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی کە لەلایەن حیزبە خۆشەویستەکەمان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێمان دەسپێردرێت".