کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە سەردەشت، بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگە، پەیمانی وەفاداری لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی بەشێک لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە سەردەشتی سەرسەوزەوە.
لە کوردستانی داگیرکراو و لە شاری شەهیدی زیندووی گەلەکەمان ماموستا "مەلا حەسەن شیوەسەڵی" و شەهیدی فەرماندە "حەمەنارستی" و شەهیدان "حوسێنی شەمامی" و "سامان شیوەسەڵی" و شەهیدانی کیمیایی و سەدانی تر، وێڕای پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پێتەختی کۆماری کوردستان، لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بین و وەک پێشمەرگەی شار، هەردەم ئامادەی درێژەدان بە خەباتی نوێی حیزبەکەمان واتە خەباتی ڕاسان بین و بە پێشمەرگەی شاخ دەڵێین کە پێشمەرگەی شار پشتیوانتانە و لە ساڵی داهاتوو خەباتەکەتان چڕتر بکەنەوە کە ڕۆژهەڵات چاوەڕوانی هەنگاوەکانتانە ئەی باسکی بەهێزی گەل.