پێشمەرگەکانی شار لە سەقز به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە پەیامێکدا په‌یمانی وه‌فادارییان لەگەڵ شەهیدان و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و بەڵێنییان دا هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان دەست لە خەبات هەڵنەگرن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنە:
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە سەقز به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه، ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا ''قازی محه‌ممه‌د''، سه‌ركۆماری كۆماری كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات، په‌یمانی وه‌فاداری لەگەڵ شەهیدان و ڕێبازیان نوێ دەکەینەوە و به‌ڵێن ده‌ده‌ین کە هەتا دوادڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگایان بین و تا وه‌دیهێنانی ئامانجی شه‌هیدان واز له خه‌بات نه‌هێنین.
له‌م قۆناخه‌ی ئێستای خه‌باتیشدا حیزبه‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێژیمی تێرۆریست و تێرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ناتوانێت بە شههیدكردن، تێرۆر و سێداره و به‌ندیخانه، ئێمه ڕاسانییان له‌م خه‌باته پڕ لە شانازی و پڕسه‌روه‌رییه دڵ‌سارد بكاته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ڕۆژێک دێت كه خاكی پیرۆزی كوردستان له داگیركه‌ران پاک ده‌كه‌ینه‌وه و داگیركه‌ران یان ده‌بێ چۆڵی بكه‌ن، یان كوردستانیان لێ ده‌كه‌ین به گۆڕستان.
بژی کورد و بژی کوردستان
سەرکەوێ ڕاسان
بژی پێشمەرگەکانی شاخ و شار
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی میللی- دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشمەرگەکانی شار لە سەقز
١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢١ی كوردی