شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی یاد و ناوی شەهید ''لوقمان مێهفەر'' تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.
ئەندامانی شار لە سەقز بۆ ڕێزگرتن لە شەهید ''لوقمان مێهفەر'' بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید لوقمان بە شێوەی ڕەنگی و نووسینی دروشم، یاد و ڕێبازی ئەو شەهیدەیان بەرز ڕاگرت.
هەڵکردنی ئاڵا و دانانی گوڵ لەسەر وێنەی شەهید لوقمان بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییە بوو.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''حەماڵاوای سەروو، حەماڵاوای خواروو، قوتابخانەکانی حەماڵاوای خواروو، مزگەوتی ئەمین، کۆڵانەکانی مزگەوتی ئەمین، کۆڵانەکانی شەقامی عەباساوا، شەقامی ئوستاد شیرازی، نێو میکانیکییەکانی تەنیشت پۆمپی بێنزینی ئوستاد شیرازی، دەوروبەری شەقامی سیلۆ، گاراژی میکانیکییەکانی ساڵحاوا، گاراژی خورشیدی، شەقامی گاراژی خورشیدی، فەلەکەی خورشیدی، فەلەکەی ئاخری سیلۆ بۆ بۆکان، ساڵحاوا، مزگەوتی جامێعی ساڵحاوا، شەهرەکی ١١ی گوڵان، بەر گاراج، مەیدانی یادبوود، دیواری دەکەی هێزی ئینتزامی، دیواری پارک سەوار، دیواری مخابەرات و چەندین شوێنی دیکە".
پێشمەرگەکانی شار لە سەقز وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ڕێبازی شەهید لوقمان پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە و ڕایانگەیاند، هەتا دوادڵۆپی خوێنیان و ئاخرین چرکەکانی ژیانیان واز لە خەباتی پڕ لە سەروەریی حیزبی دێموکرات و شەهیدان ناهێنین هەر وەک چۆن شەهید دوکتور قاسملوو فەرموویەتی، گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات، ئەوانیش یان لەم خەباتە پڕ فەرازە سەر دەکەون یان ئەو شانازییەیان بە نەسیب دەبێت کە لەنێو دڵی کاروانی شەهیدان بیاننێژن.