پێشمەرگەکانی شار لە "سەلاسی باوەجانی" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاوێکی گەرمی شۆڕشگێڕانە
ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار و تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "سەلاسی باوەجانی"، گرمترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی ۲۵ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە خۆشەویستەکەمان ئاراستەی هەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، لە سەرووی هەموویانەوە ئەندامانی ڕێبەری و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر دەکەین.
هەروەها سوێند بە خوێنی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، هەتا دواهەناسەمان ڕێگا و ڕێبازی حیزب بەر نادەین هەتا پەیوەست بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدانمان دەبین.
سەرکەوێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بڕووخێت ڕێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
تەشکیلاتی حدکا
شاری سەلاسی باوەجانی