کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

17:57 - 4 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی شار لە شنۆ بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی "سەرکەوێ ڕاسان" و "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، وەفاداریی خۆیان بەرامبەر بە ڕێبازی حیزبەکەیان نیشان دا.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.