کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە لەیلاخ پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز دەکەن

12:42 - 27 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی لەیلاخ و لە شاری دێولان، یادی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە هێزی پێشمەرگە دەکەن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

وێڕای ڕێز و سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە.

ئێمە بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز، "ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان"، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین،  بەتایبەتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، قوتابییانی شەهیدان قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی.

ئێمە ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات و لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان لە هێزی پێشمەرگە و ڕاسانی خۆرهەڵات دووپات دەکەینەوە کە تا سەرکەوتنی یەکجاری هاوسەنگەرتان دەبین.

بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی لەیلاخ، شاری دێولان