کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە

11:00 - 3 خاکەلێوه 2720

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاندووە، لەم بۆنە نەتەوەییەدا لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمان نوێ دەکەنەوە کە هەتا دواهەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

جێژنی نەورۆز بۆ ئێمە هەڵگری هێمای خۆڕاگری و بەردەوامی و نوێبوونەوەیە، هەر بەم بۆنە پیرۆز و نەتەوەییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان  ئاراستەی سەرجەم نەتەوەی کورد، بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم ئەویندارانی ڕێگای ئازادی دەکەین، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕێبازی پڕ لە  سەرەوەریی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەینەوە و هەتا دواهەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێگایانین.

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان

٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩