کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بەبۆنەی ٢٤ی ڕەشەمە پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:36 - 25 رەشەمه 2720

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هیچ خەباتێک بەبێ بەشداریی ژنان سەر ناکەوێت

لە ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٢٤ی هەتاویدا، یەکیەتیی ژنانی دێموکرات دامەزرا و هەر زوو دەستی بە کار و تێکۆشانی خۆی کرد. هاوکات "مینا خانمی قازی"وەک یەکەمین بەرپرسی ئەو ڕێکخراوەیە دیاری کرا.

لە سەروبەندی ئەو کات ورووژاندنی  پرسی بەڕۆژەڤ کردنی ماف و هەقی مافخوازانەی ژنان لە کۆمەڵگای ئەو دەمدا، بەهۆی هەبوونی  کولتوور و داب و نەریتی  کۆن و دواکەوتووانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا، چەند هێندە کاری ئەو کاتی قورس کردبوو؛ بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە هەوڵ و تێکۆشانی بێوەچان و ماندوونەناسانەی خۆی ڕانەوەستا. ئەو یەکیەتییە لە ڕاستای وشیاریی ژنان، کۆمەڵگا، کەمترکردنەوەی ڕادەی توندوتیژییەکان، پرسی ژن و گەڕانەوەی شکۆ و کەرامەت و پێگەی ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو و زێڕینی گیڕا.

بۆیە لێردا جێگەی خۆیەتی سپاس و پێزانینی خۆمان لەهەمبەر هەوڵ و تێکۆشانی دایک و خوشکانمان لە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرز بنرخێنین و یادی ئەو ڕۆژە مەزن و مێژوویەیان لێ پیرۆز دەکەین.

سڵاو لە شکۆی نەمرانی شەهیدان

سڵاو لە دایک و خوشکانی کۆمەڵگای کوردەواری

سڵاو لە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز و شکۆدار بێت یادی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان

 ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٩