پێشمەرگەکانی شار لە "مەریوان" لەمەڕ هێرشی فاشیستانەی ڕێژیمی تێرۆیستیی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن
ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە هەمبەر هێرشی ترسەنۆکانەی تێرۆریستانی تاران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان بە تووندی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.
لەهەمان کاتدا پەیمانی وەفاداری و پشتیوانیی خۆمان بە حیزبە خۆشەویستەکەمان ڕادەگەیەنین کە هەتا دوا هەناسەی ژیان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.
سەرکەوتن بۆ کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان