پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
"سپاس پێشمەرگە"
"نەسرەوتن تا سەرکەوتن"
بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەتەوەیی و مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، گەرمترین سڵاوی شۆڕشگێڕانەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، کادر و پێشمەرگە و حیزبە خۆشەویستەکەمان و سەرجەم خەڵکی خەباتکار و ئازادیخوازی نەتەوەکەمان دەکەین و یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان پێ پیرۆزبایی دەڵێین، لە هەمان کاتیشدا پەیمانی وەفاداریی خۆمان بە گەل و نیشتمانەکەمان دووپات دەکەینەوە کە هەتا دواهەناسەی ژیان و بە دڵ و بە گیان، پارێزەری ڕاستەقینەی کوردستان و کورد بین.
سەرکەوتن بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان
بژی حیزبی دێموکرات
پێشمەرگەی شار لە مەریوان؛ ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی