کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان، لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا، وێڕای بڵاوکردنەوەی پەیامێک، سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانیان کرد و پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە
لە مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلەکەماندا، شایەتی زۆرێک سەرکەوتن و ڕووداوگەڵێکی دڵتەزین بووین، کە دەتوانین بڵێین هەر ئەو ڕووداو و کارەساتانە بوونە هۆی سووربوون بۆ ودەیهێنانی ئامانجەکانمان.
نموونەی پێشەوای کوردان، کە لە پێناو نەتەوەکەیدا گیانی خۆی بەخشی.
بۆیە ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ــ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ــ بە ئەرکی نیشتمانی و ئەخلاقیی خۆمان زانی کە لە وەها ڕۆژێکدا، سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و گلکۆی نەمرییان بکەین و پەیمانمان نوێ بکەینەوە، کە هەتا دواهەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێگای پڕ لە سەروەرییان بین.
هەر بەم بۆنەوە، لە هەمبەر فیداکاریی، لەخۆبردوویی شەهیدان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین.
سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوای کوردان!
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان
١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٨