پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان پێداگرییان کرد و بەم بۆنەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئەتۆی پێشەوا و ڕێبـەری گەلـم
ئەستێرەی گەش و ڕووناکیی دڵم
بوویتە ئەوینی خەڵک و ئەفسەرم
ئەی پێشەوای گەل ئەی پێغەمبەرم!
قەسـەم بە ئــاڵا و نــاوی پیـرۆزت
قەسەم بە خوێنی پاک و بە سۆزت
قەسەم بەدوایین هەناسەی ژینت
قەسەم بەو خاکەی بوو بە سەرینت
ڕێبازی پاکت درێژە دەدەم
تف لە هەنگوینی دوژمنت دەکەم!
بە گیان و بە دڵ هەتاکوو سەرحەد
ڕێگات ڕێگامە قازی محەممەد
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بەڵێن دەدەین بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی ڕاسان تا دوایین هەناسەمان درێژەدەری ڕێگایان بین و بە ورەیەکی پۆڵایین لە سەنگەری خەباتدا تێدەکوشین تا نەتەوە چەوساوەکەمان ڕزگار بێت و بە ئازادی وەک گەلانی ئازادی دونیا ژیان بکەین.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕاسان تا لووتکە بەردەوامە
پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد