کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد: تا لووتکەی سەرکەوتن، لە سەنگەری خەبات و تێکۆشانداین

11:32 - 28 خەرمانان 2720

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادەق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

کڕنۆش

گشت کێوەکانی کوردستان

لە ماکۆ تاکوو کرماشان

لە بادینان تا هەورامان

ڕۆژێک جارێک کڕنۆش دەبن

بۆ شەهیدانی نیشتمان

ئێمەی پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی شەهیدکرانی ڕێبەری گەورە دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی، پەیمانی وەفا و خۆشەویستیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر، پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و گەل و بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و بەڵێن و بڕیار دەدەین تا دواهەمین دڵۆپی خوێنمان پابەندی حیزب و گەلەکەمان بین و تا لووتکەی سەرکەوتن لە سەنگەری خەبات و تێکوشان بین و درێژەدەری ڕێگای شەهیدان و ڕاسان بین.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسان دژ بە داگیرکەران بەردەوامە

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد