پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە مەهابادی قازی محەممەد وێڕای مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی"، لەگەڵ خوێنی شەهید "حەیدەر" و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە و بە ڕێژیمی دڕندە دەڵێین، کوردستان گشتی حەیدرە و ناتوانن پێشی خەبات و تێکوشانمان بگرن.
ڕۆحی بەرزی شەهید حەیدەر شاد بێت
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری
پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد
۲۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ی هەتاوی