کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
لە مەھابادی هەمیشە دێموکرات
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە مھاباد لە سیهەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری مەزنمان شەهید دوکتور قاسملوو، لەگەڵ ڕێبازی ئەو ڕێبەرە مەزنە پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسی نوێ دەکەینەوە و بەڵێن کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ ساتێک لە خەبات لانەدەین. هەموو کات وەک پێشمەرگەیەکی سەنگەر ئامادە بین بۆ هەموو گیان فیداییەک هەتا گەلەکەمان و نیشتمانەکەمان بە ئاوات بگات. هەروەها بە کۆماری پەت و سێدارە دەڵێین کە تێرۆر، تۆپ و خۆمپارە ناتوانێت چاوترسێنمان بکات و سوورتر لە جاران بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان لە نێو جەرگەی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پێشمەرگەکانی شار و تشکیلاتی نھینی لە مەھاباد