پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
باوکی شەهیدی ڕێگای وڵاتم
برای شەهیدی جەرگەی خەباتم
دایکی تامەزرۆی دیداری ڕۆڵە
خوشکی خوێنگەرمی سەنگەری تۆڵە
دڵتان ئارام بێ، خوێنتان ون ناکەم
ڕێبازی پاکی باوک و براکەم
ڕێگای پێشەوا و ئاڵا و زمانمە
ڕێگایە ڕزگاریی نیشتمانە
ڕێبازی ئەوان بیر و باوەڕمە
ڕێبازی ئێستا و دواڕۆژی گۆڕمە
ڕێی هەر دوو دونیام هەر ڕێبازیانە
پەیامی ناخم هەست و نیازیانە
تا من بمێنم، بە دڵ و گیانم
پێــــــشمەرگەم بۆ گەڵ، بــــۆ کوردســــــــتانم...
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کەمئەندامان، زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار، هەموو ئەندامان و بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. هەروەها پەیمانی وەفاداری و خۆشەویستیی خۆمان نوێ دەکەینەوە تا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بین و سەنگەریان چۆڵ نەکەین.
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد ئامادە و حازری هەر ئەرکێکی حیزبین بۆ زەربەلێدان لە داگیرکەرانی کوردستان و خۆفرۆشان.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ئاڵای کوردستان
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕاسان دژ بە داگیرکەران و چڵکاوخۆران بەردەوامە