کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە حەسەن سەرسپی، دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان، لە پەیامێکدا بەداخبوونی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە "حەسەن زارعی" ناسراو بە "حەسەن سەرسپی" دەربڕی و پەیمانیان نوێ کردەوە، کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان درێژەدەری ڕێبازیان دەبن .
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە پێشمەرگەکانی شاری دێولان به بۆنەی کۆچی دوایی فەرماندەی ئۆستوورەی گەلەکەمان و جەنگاوەری خۆرەتاو، حەسەن سەرسپی، خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەی بنەمالەی دێموکرات دەزانین.
پێشمەرگەکانی شار- لەیلاخ- دێولان
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران