پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان سەر بە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرانە لە پێشمەرگەکانی شارەوە بۆ پێشمەرگەکانی شاخ
بە نۆرەی خۆمان لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی سەربەرزەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین.
پێشمەرگە تەنیا توانای نیزامیی گەلێکە کە ئاگاهانە پارێزگاری لە بوون و کەرامەتی گەلەکەی دەکات و لە دژی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ناحەزانی گەل و وڵات سینگی کردووەتە قەڵغان.
هەر بۆیە جێگای خۆیەتی لە ڕۆژێکی وەک ٢٦ی سەرماوەز، ڕێز و سپاس و ئەمەگناسیی خۆمان ئاراستەی ئەو ڕۆڵە قارمانانە بکەین کە گیانی خۆیان فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە.
بەڕاستی "پێشمەرگە، باسکی بەهێزی گەلە". ئەو ڕۆژەت لێ پیرۆز بێت باسکە بەهێزەکەی گەل و نیشتمان.
پێشمەرگەکانی شار، ناوچەی چۆمی مەجیدخان