کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە: لە خەباتی نوێی گەلەکەمان (ڕاسان) وەک پاڵپشتی پێشمەرگەکانی شاخ درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین

12:53 - 26 خەرمانان 2720

ژمارەیەک لە کچان و کوڕانی  پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەبۆنەی ٢۶ی خەرمانان، ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە کچان و کوڕانی پێشمەرگەی شار لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکردنی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەین و جارێکی تر پەیمانی وەفاداریی خۆمان لەگەڵ دوکتور "سادقـ"ـی ڕێبەر و هاوڕێیانی دووپات دەکەینەوە.

ئێمه وەکوو کچان و کوڕانی پێشمەرگەی شار له ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەڵێن دەدەین کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی ڕێبەرانی شەهیدمان و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان لە تێکۆشانی خۆمان ڕانەوەستین و ڕادەگەیەنین کە لە خەباتی نوێی گەلەکەمان (ڕاسان) وەک پاڵپشتی پێشمەرگەکانی شاخ درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.

بەرز و بەڕێز بێت یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری ئێران

ژمارەیەک لە کچان و کوڕانی پێشمەرگەی شار لە ناوچەی ژاوەرۆی سنـە

٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩