کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە ورمێ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:21 - 8 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە ورمێ لە پەیامێکدا بڵاویان کردەوە، ئێمە پێشمەرگەکانی شار ئامادەی جێبەجێکردنی هەر بڕیارێکین.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە لە هەموو شۆڕشگێڕانی وڵاتەکەمان کوردستان؛

ئێمە هەموومان باش دەزانین کە ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران دەستی لە هەموو کارێک داوە هەتا هیوای ئازادیی خەڵک لەنێو ببەن، ئەم ڕێژیمە بە باشی دەزانێت کە پاش دستپێکردنی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناسراو بە "ڕاسان"هیوای خەڵک زیاترە و ڕێگای ئازادی بەرفراوانتر دەبینن.

خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات بووەتە هۆی ئەوەیکە لە هەموو شار و گوندەکانی کوردستان ڕۆڵە بەئەمەگەکانی ڕۆژهەڵات دەستە بە دەستە پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگایەتییەوە بن و جلی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لەبەر دەکەن.

پەیوەستبوونی ڕۆڵەکانی کورد بە ڕیزی پێشمەرگایەتی ترسێکی زۆری خستووەتە نیو دڵی دوژمنانی ئەم گەلەوە، بۆیە دیسان دەستیان کردووەتە هەڕەشە و هێرش بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستان.

ئێمەش وەکوو ئەندام و پێشمەرگەکامی شار لە دزەی مەرگەوەڕ، ئامادەی جێبەجێکردنی هەر بڕیارێکی حیزبین و لە هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک ناترسێین.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕ

بژی حدکا

بژی پێشمەرگە

٧ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی