کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار پەیامێکیان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بڵاو کردەوە

14:07 - 5 خاکەلێوه 2720

پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات.

ئێمە پێشمەرگەکانی شار، پاڵپشت و پشتیوانی پێشمەرگەکانی شاخ، لە ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی ڕێبەری گەورەمان، کەسایەتیی هەڵکەوتوو و مێژوویی نەتەوەکەمان کە بە هەڵکردنی بڵێسەی ئاگری خەبات کە زیاتر لە ٧ دەیەیە بە بڵێسەیە، ئێستاش ڕۆڵی ئەو ڕێبەرە گەورەیە ئەوەندە بەهێزە کە بیرۆکەی نیشتمانپەروەری و مافپەروەری، ڕێنوێن و چرای خەباتی حیزب و ڕێبەرمانە.

پێشەوای نەمر خۆی فیدا کرد تا نەتەوەکەی فیدا نەبێت، ئێمەش وەکوو پێشمەرگەکانی شار پەیمان نوێ دەکەینەوە، تا دوایین دڵۆپی خوێن کە لە جەستەماندایە لەسەر ڕێبازی نیشتمانپەروەرانەی ڕێبەرمان لا نەدەین و یادیان بەرز ڕاگرین و هەموو کات بیر و باوەڕی ڕێبەرانمان بکەینە پێشەنگی خەبات بۆ ڕزگاری و خزمەت بە نەتەوەکەمان.

سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو لە ئازایەتی و بوێریی هەموو زیندانییانی سیاسی