کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە پەسوێ و خورینج پەیمانیان لەگەڵ کۆمار نوێ کردەوە

11:09 - 6 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەدێی پەسوێ بە هەڵکردنی ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ڕێزیان لەم ڕۆژە مێژووییە گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە شارەدێی پەسوێی پیرانشار لە بەرزاییەکانی زاڵ بەسەر پەسوێدا وێڕای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەک میراتێکی بەجێماو لە کۆماری کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی تایبەت بە دووی ڕێبەندان، ئەمەگناسی و وەفاداری خۆیان بۆ کۆمار و ئامانجەکانی بۆ جارێکی تر دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند کە تا سەر وەفادار دەبن بە ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە خورینجی سەربەرز ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی نوێ ڕاگەیاند و پەیمانیان داوە کە تا سەر وەفادار بن بە ڕێبازی پیشەوا و کۆمار و ڕاسانیان وەک تەنیا ڕێگای ڕزگاری پێناسە کردووە.