کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری ڕوانسەر، لە پەیامێکدا، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە بڕیارێک کە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە پێیان بسپێردرێت، دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە شاری ڕوانسەر، پەیامێکیان ئاراستەی حیزبی دیموکرات کردووە و لەو پەیامەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە خۆیان بۆ هەر چەشنە گۆڕانکارییەک و هەر پەیامێک کە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە ئاراستەیان بکرێت، ئامادە کردووە.
قارەمانانی دێموکرات، هێز و ورە و باوەڕی پۆڵایینی خۆیان بۆ پشتیوانیکردن لە پێشمەرگە و خەباتی ڕزگاریخوازانەیان و پاراستنی سەروەرییەکانی گەلی کورد نیشان دەدەن بۆ هەمێشە وەک بوومەلەرزەیەک دڵی داگیرکەرانی پێ دەلەرزێنن.
چالاکیی بەرینی پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا بەردەوامە و ئەم هەوڵانە ترسێکی گەورەی لە دڵی داگیرکەردا چاندووە.