کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە کامیاران، سەبارەت بە پەیامەکەی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە ئەندامانی کورد لە نێو سپای پاسداران، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم پەیامە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو پێشمەرگەکانی شار لە کامیاران، وەک چۆن بەڕێز "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامەکەیدا ڕوو لە جاشەکانی نێو سپای تێرۆریستی پاسداران ڕایگەیاند: کە دەست لە خۆفرۆشی و خەیانەت هەڵ بگرن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل و نیشتمان، چونکە دوایی بە هیچ بیانوویەک خەیانەتەکانیان پاساو ناکرێت، ڕوو لە جاشەکان دووپاتی دەکەینەوە، کە هەرچی زووتر جلی خەیانەت لەبەر خۆیان داکەنێن، چونکە باوەشی ئێمە بۆ گەڕانەوەیان ئاوەڵایە.
هەروەها ڕایدەگەینین ئەگەر هەر وەکوو ڕابردوو لە خەیانەت بە گەل و نیشتمان بەردەوام بن، دەکەونە بەر سزای ئەو تاوانەیان و بە هیچ شێوەیەک لێیان خۆش نابین.
پێشمەرگەکانی شار لە کامیاران
٩ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاوی