پێشمەرگەکانی شار بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کورستان لە مەهاباد و نەغەدە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لە بۆکان بە سەردانی کڵگۆی شەهیدان و دانانی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات لەسەر مەزاری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە مەهاباد لە گەڕەکەکانی ''بەری شیلان و بەری مەدرەسە'' بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە بۆکان لە ناوچەی ئاڵەشین و هەروەها لە ئاوایی ئاڵیکەند سەر بە ناوچەی ئەحمەدی کۆر، پێشمەرگەکانی شار بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگایی کوردستان، ١٠ی خاکەلێوەیان بەرز نرخاند و لەگەڵ ڕێبازی پێرۆزی شەهیدان پیمانی وەفادارییان دووپات کردەوە.
هەر بەو بۆنەوە لە نەغەدە لە گوندی ''گەرگوولی سەروو و خواروو'' ڕۆڵە بە جەرگەکانی دێموکرات لە پەیامێکی ڤیدیویی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز نەرخاند و بەڵینیان دا کە هەتا دوا هەناسەی ژین درێژە دەری ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەبن .