کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی مێراو، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدان پەیامێکیان بڵاو کردەوە

11:40 - 13 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە گوندی مێراو سەر به ناوچەی ژاوەرۆی سنه، بەبۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، بۆ جارێکی دیکه پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین

شەهید پێشەنگی ڕزگاری و قەڵخانی گەل و نیشتمانە

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، درێژەدەرانی ڕێبازی پڕ سەربەرزیی شەهیدان لە شاخ

ئێمەش وەکوو درێژەدەرانی ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان لە شار، لە گوندی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای کوردان و شەهیدبوونی ڕێبەری نەتەوەکەمان، لەگەڵ ڕێباز و ڕێگا و ئامانجی سەربەرزانە و پڕ لە سەروەری هەموو شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوە کە تا ئازادی و ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانەکەمان کە ئامانجی بەرز و پیرۆزی هەموو شەهیدانە درێژەدەری ڕێگایان بین.

سڵاوێکی گەرمی خۆڕاگرانە لە هەموو شەهیدانی کوردستان

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی مێراو