کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لەگەڵ فەرماندە حەسەن سەرسپی پەیمانیان نوێ کردەوە

11:47 - 10 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری کامیاران، لە پەیامێکدا وێڕای بەداخبوونی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە حەسەن سەرسپی، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی ناوبراو و هەموو شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە کامیاران، لە پەیامێکدا بەداخبوونی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە حەسەن  زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی دەربڕی و پەیمانیان نوێ کردەوە، کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان درێژەدەری ڕێبازیان دەبن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

قارەمانێک لە ڕەگەزی خۆرەتاو

دڵۆپێک لە بارانی خۆشەویستی

هەورێک لە لێزمەی بارانی بەهاری

مەزرایەک لە دانەوێڵەی سەربەستی

ئێمە پێشمەرگانی شاری کامیاران، بە بۆنەی کۆچی دوایی قارەمانی دێرینی نێو سەنگەر و خەباتی دژ بە داگیرکەران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شارۆچکەی سەڵەواتاوا و کەسووکاری حەسەن سەرسپی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ڕۆحی شاد و سەنگەری ئاوەدان بێت.