کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان کرد

11:50 - 24 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری پاوە و دەوروبەری، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، وێڕای پەیمان نوێکردنەوە بۆ درێژەدانی خەبات، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان لە شار و شاخ کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

دێموکراتم

بێشکەم ژ – ک،

دایکم وڵات،

هاوارم لایەلایەی کوردی ڕۆژهەڵات

بەناوی خودا و خاکی پاکی کوردستان

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە شاری پاوە و ناوچەکانی دەوروبەری، بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەویندارانی ئازادی و سەرجەم پێشمەرگەکانی شاخ و شار دەکەین و لەم ڕۆژەدا پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەموو کوردستان دژی داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان دەکەینە سەنگەر، هەتا ئەو کاتەی بە ئازادی دەژین.

بژی کوردستان

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بمرن داگیرکەران

پێشمەرگەکانی شار، شاری پاوە