کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار پەیامێکیان ڕوو لە جاش و خۆفرۆشان بڵاو کردەوە

11:20 - 29 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "شیان"، پەیامێکیان ڕوو لە جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم بڵاو کردەوە و ئاخرین هۆشدارییان بە بەکرێگیراوان داوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە وەکوو پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "شیانـ"ـی ژاوەرۆ، داوامان لە جاش و خۆفرۆشەکانی نێو سپای تێرۆریستی پاسداران ئەوەیە کە دەست لە خۆفرۆشی و خیانەت هەڵبگرن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل و نیشتمان و هەرچی زووترە جلی خیانەت لەبەر خۆیان داکەنێن.

هەروەها ئەگەر هەر وەکوو ڕابردوو لە خیانەت بە گەل و نیشتمان بەردەوام  بن، دەکەونە بەر سزای ئەو تاوانەیان و بە هیچ شێوەیەک نابەخشرێن.

کۆماری سێدارە بەردەوام لە هەوڵدایە خەڵک بکاتە بەسیج ‌‌و هانیان بدات کە لەگەڵ هاونیشتمانییانیدا دژایەتی بکات؛ تکایە خەڵک ئاگادار بن کە ئەم کارە بێجگە لە سووکایەتی و نیشتمانفروشی نەبێت، هیچ بەرهەمێکی تری نابێت.

ترسێکی زۆر کەوتووەتە دڵی تێرۆریستانی سپای پاسدارانەوە و هەر بەم بونەیەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژە کە هێڵی تەلەفۆنی ئاوایی داخراوە.

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێبەر، "پێشەوا قازی محەمەد"، "دوکتور قاسملوو" و "دوکتور شەرەفکەندی"؛ سڵاو لە سەرجەم شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادیی کوردستان. ڕێگاتان درێژەی هەیە.

نەسرەوتن تا سەرکەوتن

پێشمەرگەکانی شار لە ژاوەرۆ/ گوندی "شیان"