کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

18:26 - 23 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، ئەندام، لایەنگر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی ڕێبەری لێوەشاوە و کاریزمای نەتەوەکەمان "دوکتور قاسملوو" و هاوڕێ "عەبدوڵڵا قادری ئازەر"، فوودانەی شینیان، لە ئاسمانی ئەو شارەدا بڵاوکردەوە، هەروەها تراکت و پۆستێری تایبەت بەم یادەیان لە پارکی شەهرەکی ئەو شارە بڵاو کردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبەزی پڕسەروەری شەهیدان نوێکردەوە.

هەر لەم ڕاستایەدا لە شاری شنۆ، پێشمەرگەکانی شار  بە نووسینی دروشم، ڕێزیان لە سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی "دوکتور قاسملوو" گرت.

لە گوندی  باڵاگیری سەر بە شاری شنۆش، تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر سەرچاوەی ئاوی ئەو گوندە، ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد، کە هەتا کاتژمێر ٨ی بەیانی شەکاوەتەوە. کاتێکیش سپای پاسداران و جاشەکانیان داوایان لە دێهیاریی ئەو گوندە کردووە کە بڕوات ئاڵاکە دابگرێت، ڕەتی کردووەتە و وتوویەتی ناتوانم. ناچار پاسدارەکان خۆیان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان داگرتووە.