کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شاری سەردەشت پەیامێكیان بەبۆنەی نەورۆز بڵاو کردەوە

11:11 - 2 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت بەبۆنەی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی خودای گۆڕینی وەرزەکان و ژیان

ئێمە لاوانی بە ئەمەگی گەلی کورد و پشتیوانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەرسەوزی سەردەشت پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی و نەورۆز و وەرزێکی تری ڕاسان؛ لە کۆتاساڵەکانی ڕێژیم ئاراستەی گەڵی کورد و بەتایبەت لە خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەین. داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەین کە بە چاوێکی پڕ لە هیوا و ورەیەکی بەهێزی پێشمەرگانەوە بڕواننە ئاسۆی دواڕۆژی وڵاتمان و تێکەڵ بە خەباتی پڕ لە شانازیی گەلەکەمان بن.

بۆ ئەوە پەیوەست بە خەبات بن هەتا مێژوو شایەتی نووسینی لاپەڕەیەکی زێڕین لە ڕاپەڕین و ڕزگاری بێت. ئەوەش پێویستیی بە خەبات و بەرخۆدانی هەموو چینەکانی کۆمەڵگەیە.

نەورۆز بۆ ئێمەی کورد سەرەتای نوێبوونەوە، یەکگرتن و شۆڕش و هەستانەوەیە.

بە هیوای تێکوشان و ڕاپەڕینی یەکجاریی گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵات لەژێر چەتری ڕاسان کە ویستی زیندانیانی سیاسی، ئازادیخوازان و هەموو خەڵكی تێکۆشەری کوردستانە.

تەشکیلاتی نەهێنیی شاری سەردەشت

نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی