کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی نێو شاری مەهاباد و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

11:48 - 3 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی نێو شاری مەهاباد و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ٢ی ڕێبەندان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

مەهاباد، تۆ شاری شێعر و ئاوازی ئەهووراییت

مەهاباد، تۆ لانکەی جەنگاوەرانی خۆرەتاو و هەڵۆوە سوورەکانی دێموکراتی

مەهاباد، ئەی مەکۆی جمان و هەستانەوە و ڕاپەڕین

مەهاباد، تۆ مەندیلەکەی پێشەوا قازی محەممەد و پشتێنەکەی دوکتور قاسملوویت و بزە ئەهووراییەکانی کاک دوکتور سەعیدت لێ دەچۆڕێت.

ئەمڕۆ لە ناخی دڵمانەوە پەیمانی کوردایەتی و دڵسوزی لەگەڵ ڕۆحی بەرزی پێشەوای نەمر قازی محەممەد و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری شەرەف و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و کادر و ئەندامان و لایەنگرانی حدکا زیندوو دەکەینەوە، تا وەدیهاتنی ئامانج و ئاوات و خۆزگەی شەهیدان لەسەر ئەو ڕێگا و ڕێباز بین و درێژەدەری ڕێگایان بین هەتا لووتکەی سەرکەوتن نەسرەوین.

 لە ناخی دڵمانەوە بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان و ڕۆژی دووی ڕێبەندان، لە هەموو کوردێکی بەشەرەف و نیشتمانپەروەر لەم جیهانەدا پیرۆزبایی دەکەین.

مامۆستا هێمن ڕەحمەتی سەبارەت بە مانگی ڕێبەندان دەڵێت:

ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی

گلێنەی چاوی گەلی کوردانی

لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری

لە تۆدا  کرا جێژنی جەمهووری

بژی پێشمەرگەکانی شار و شاخ

ڕاسان بەردەوامە دژ بە تاریکپەرستان و چڵکاوخۆرەکان.

مەرگ و نەمان بۆ حکوومەتی پەت و سێدارە.

پێشمەرگەکانی نێو شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی

ڕاسان بە کاتی مەهاباد