کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەی شاخ، کێبڕکێی زانیارییان بەڕێوە برد

11:55 - 27 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە چیاکانی کوردستان، کێبڕکێی زانیارییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی ڕەشەمە، بەشێک له هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چیاکانی کوردستان، لە بواری زانیارییە گشتییەکان، کێبڕکێیەکیان بەڕێوە برد.

ئەم کێبڕکێیە بریتی بوو لە: وڵامدانەوە بە سەد پرسیاری زانیاریی گشتی کە زۆربەی پەیوەندیدار بوو بە مێژووی ٧٣ ساڵەی حیزب، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بەرنامە و پێڕەوی حیزب، تاڤگەی هەقیقەت، بڵاوکراوەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی حیزب، ڕاسان، ناسینی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کوردۆلۆژی و ...

لەم کێبڕکێیەدا، هەر دوو هێزی ١٢٢ و ١١٥ سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدارییان کرد.

''غالب حەبیبی''، سەرپەرەستی بەشی سیاسیی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاخەکانی کوردستان، ئامانج و مەبەست لەو کێبڕکێیەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و ئامادەییی هزریی پێشمەرگە گەڕاندەوە.

ئەمە یەکەمین کێبڕکێیە لەو جۆرە کە پێشمەرگەی شاخ بەڕێوەی دەبات و بەرنامەی درێژەدان بەو کاروبارانە لە ئارادایە.

دواتر نوێنەرانی هێزی براوە لە لایەن فەرماندەی یەکێ لەو هێزانە خەڵات کران.