کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە سنە کۆچی دوایی کرد

13:10 - 3 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "کەماڵ ئافەریدوون" ناسراو بە دوکتور "کەماڵ" خەڵکی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک "کەماڵ" دوای شەڕی سێ مانگە و ئاشکرابوونی حیزبی دێموکرات، لە سنە پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت و ئەرکی کاری دەرمانی لە هێزی شەهید "ئیسماعیل شەریفزادە" پێ دەئەسپێردرێت و بەو پەڕی سۆزەوە ئەو ئەرکە ڕادەپەڕێنێت.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری سنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە  بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.